له رۆژی خۆشه‌ویستی گه‌نجێكی شاری حه‌مسی سووریا بۆمبێكی هه‌ڵدایه ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی و له نزیك ماڵه‌كه ته‌قییه‌وه.
ئەو گەنجە به‌بۆنه‌ی 14ی شوبات كه رۆژی خۆشه‌ویستییه، ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی سووری بۆمبێكی هه‌ڵداوه‌ته ماڵی كۆنه خۆشه‌وه‌یسته‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی زه‌هرای شاری حه‌مس و له نزیك ماڵه‌كه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه.
لە 14ی شوباتی هەموو ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهان رێز لە رۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) دەگیرێت و عاشقان وەک رۆژێکی تایبەت جەژنی بۆ دەگێڕن.
لەم جەژنەدا زۆر کەس لەگەڵ خۆشەویستەکانیان جەژن دەگێڕن و پۆستکارت یان نامەی عاشقانە بۆ یەکتر دەنێرن یان بە بەسەربردنی کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکانیان، گوزارشت لە خۆشییەکان دەکەن.
مێژووی ئەم جه‌ژنی خۆشه‌ویستییە دەگەڕێتەوە بۆ 17 چاخ لەمەوبەر و به یه‌كێك له جه‌ژنی رۆمانه‌کان داده‌نرێت.