وێنە .. کۆمسای رای خۆی لەسەر خۆشەویستی دەردەبڕێت


خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمسای لە رۆژی خۆشەویستیدا رای خۆی لەسەر ئەو دیاردە ئینسانییە گەورەیە دەردەبڕێت.

کۆمسای لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی وروژێنەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەسەر خۆشەویستی نووسیوویەتی "قۆلایی خوشەویستی، ھیچ کات پێناسە ناکرێ، بەس لە کاتی دووری!!".

کۆمسای وا ناسراوە کە کچێکی لیبراڵ و راشکاوەو ئازادە رای خۆی دەردەبڕێت.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.



AM:10:04:15/02/2019