خانمە گۆرانبێژێکی کورد رەخنە لە میوانداری " ئینسا " دەگرێت بۆ کوردستان

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ" یەریڤان نورەدین"، رەخنەی توند لەهێنانی ئینسا بۆ كوردستان دەگرێت و دەڵێت" ئەبێ چەند هەزار دۆلار دانرابێ".

یەریڤان، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، لەبارەی هێنانی هونەرمەند" ئینسا "، هێرشی توند دەكاتە سەر كاربەدەستان و دەڵێت" ئەبێ چەند هەزار دۆلار دانرابێ بۆئەو چەند رۆژەی ئینسا لە كوردستانە".

ئەو هونەرمەندە دەشڵیت " ئەبێ وەعدی چەنیان یابێتێ بۆ ئەو گۆرانیانەی كە كوردێك نیە لێی تێبگات!".

هەروەها نوسیویەتی" ئەی ئەبێ جیاوازی پیبێ لەگەڵ كچە هونەرمەندێكی كوردا كە بە 300$ بانگهێشت ئەكرێ و هێشتا زۆریشە لەلایان!".
یەریڤان لەكۆتایشدا نوسیویەتی" بەدنیایەك كەموكوڕییەوە ئەشیانەوێ لەسەر پێ بێت".

یەریڤان، لە ساڵی 1991 لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە، یەریڤان وەک ئەکتەرێک رۆڵی لە درامای "گەردەلول" دا بینیووە، هەروەها خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.



PM:07:48:15/02/2019