ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە، بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زێڕ لە هەڵمەتی دزییەکی دوکانێکی زێڕنگەر لە شەقامی ئەل-قەبیسی ناوچەی ئەل-زەعفەڕانییە لەلایەن چەند کەسێکی چەکداری نەناسراو، دزرا.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئەو گرووپە چەکدارە ماسکیان بەستووە و بەزەبری چەک هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکانەکە و گشت خشڵ و زێڕی دوکانەکەیان بردووە.
دوای ئەوەی شایەتحاڵەکان بە پۆلیسیان راگەیاند، هێزەکانی ئەمنی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و بە دوای چەکدارەکان گەڕاون، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن بەرپرسانەوە نەخراوەتە روو.