خەریکە خەونەکەی نارین ئالان دێتە دێ

هەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ فلمی کوردی " پەکەری دڵ " کۆتایی بێت و نمایش بکرێت، بەڵام تا ئێستا تەواو نەبووە، پێشبینی دەکرێت خەونەکەی نارین ئالان بەمزوانە بێتە دی و لەمانگی ئازاردا فلمەکە نمایش بکرێت.

خانمە ئەکتەری کورد "نارین ئالان" رۆڵی سەرەکی لە فیلمی پەیکەری دڵ دەبینێت. کە بۆیەکەمجارە رۆڵ دەبینێت و پاڵەوانی فلمەکەیە.
نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە سوێد گەورە بووە و ئێستا لە دوبەی دەژی. نارین ئالان، دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ‌. خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە هاتەدی و ماوەیەکە دەستیان كردووە بە وێنەگرتنی  فیلمەكە.

 نارین كە لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەكی لە فیلمی "پەیكەری دڵ"دا دەبینێ، لەبارەی ئەو لەسەر شکاندنی تابۆکان لە کۆمەڵگای کوردیدا دەڵێت "باوەڕ ناكەم ئەو سنوورانە بشكێنم، چونكە خەڵك بە چاوێكی دیكە سەیرت دەكەن. رەنگە فیلمەكەی ئێمە دەستگرتن و باوەشێكی تێدا بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە ئەو هەستە بدەیتە بینەر كە رۆڵەكە وەكو خۆی دەبینی. بینەریش دەبێت تێبگات و لەگەڵ ئێمەدابێت".

ئەو دەڵێت" هێشتا كۆمەڵگای ئێمە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی ماچ و باوەش لە نێو فیلمی كوردیدا هەزم بكات. بۆ ئایندەش نازانم چۆن دەبێت، بەهەرشێوەیەك بێت جارێ بۆ ئەم كارانە لە كۆمەڵگای ئێمە زووە." 



PM:08:14:15/02/2019