ئەمەریکا هێز رەوانەی کەرکوک دەکات

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌مریكا هێزی پشتیوانیی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌ی وه‌ن له‌ كه‌ركووك كردبێت.

ئاژانسی ئانادۆل بڵاویکردەوە، لێپرسراوی ناوچه‌ی باكوور له‌ حه‌شدی شه‌عبی، محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ كه‌ركووك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌مریكا هێزی پشتیوانیی، كه‌ له‌ چه‌كی قورس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش پێكهاتووه‌، ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌ی وه‌ن كردووه‌ له‌ شاره‌كه‌.

محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی باسی له‌وه‌شكرد ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ كه‌ركووك هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار و داوای له‌ حكوومه‌تی به‌غدا كرد هۆكاری مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ شاره‌كه‌ روونبكاته‌وه‌.

به‌یاتی زانیاریی ئه‌وه‌شیدا كه‌ سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا چه‌ند جارێك له‌ ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووك و گونده‌واری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌ورییه‌یان ئه‌نجامداوه‌.



PM:11:02:15/02/2019