گۆران دیارییەکی جیاواز پێشکەشی پەرواز دەکات

خانمە گۆرانی بێژی کورد، پەرواز حسێن لەرێگای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی خۆی ئەو دیارییە ئاشكرا دەکات کە لەلایەن گۆرانی هاوسەریەوە لە رۆژی خۆشەویستی پێشکەشی کراوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز ڤیدیۆیەکی خۆی و گۆرانی هاوسەری بڵاوکردوەوە کە لە رۆژی ڤالانتاین گۆرانی هاوسەری دیارییەکی بۆ بردووەو بەپێکەنینەوە نوسیویەتی "ئەوەش دیارییەکەی گۆرانە".

دیاریەکەی گۆران بۆ پەروازی هاوسەر بوکەڵەکی بچوکەو ئەمەش بەلای پەروازەوە بوە مایەی پێکەنین و خۆشحاڵی خۆیان بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستی(ڤالانتاین) دەربڕیوە.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.







AM:11:01:16/02/2019