شەڕڤانان دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعشیان لە باکوری سوریا کۆنترۆڵکردەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوایین مۆڵگەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش-یان لە باکوری سوریا کۆنترۆڵکردەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 16ی شوباتی 2019 روانگەی سوری ئەوەی ئاماژەی بەوەکردووە کە پاککردنەوەی شارۆچکەی باغۆز کۆتاییهاتووە و لەئێستادا چەکدارانی داعش لەنێو تونێلەکانی شارۆچکەکە خۆیان حەشارداوە.

بەپێی هەواڵەکە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 440 چەکداری داعش لە رۆژهەڵاتی فورات خۆیان رادەستی هەسەدە کردوە.

ناوچەی باغۆز دەکەوێتە رۆژهەڵاتی روباری فوراتەوە لە نزیک سنوری عێراق، کە دواین ناوچەی سوریا بوو لەژێر دەسەڵاتی داعشدا مابووەوە.

AM:11:47:16/02/2019