ئه‌ردۆغان: له‌ كڕینی ئێس 400 پاشگه‌ز نابینه‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە 16ی شوبات سه‌رۆك كۆماری توركیا جەختی لەوەکردەوە، دەستبەرداری بڕیاری كڕینی سیستمی موشه‌كی ئێس 400 ی روسی نابن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیابە كه‌ناڵی(NTV) تورکی راگەیاند، ئه‌نكه‌ره‌ سوره‌ له‌سه‌ر كڕینی سیستمی موشه‌كی ئێس 400 له‌ روسیا و ئه‌و بابه‌ته‌ش پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی توركیایه‌ بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی خۆی، جەختیشی کردەوە لەوەی، کە هیچ فشارێكی ده‌ره‌كیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ نابێت،

ئەردۆگان باسی لەوەشکرد، کە توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سییه‌(ناتۆ) یه‌ بۆیه‌ هه‌موو كات پابه‌ندی یاساو رێساكانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ بووه‌و پێویسته‌ سیستمی به‌رگری خۆی په‌ره‌پێبدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ئه‌مریكا هۆشداریدایه‌ توركیا له‌ كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 له‌ روسیاو رایگەیاندبوو، لئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌، ئه‌مریكا فشاره‌كانی له‌سه‌ر توركیا توندتر ده‌كات و فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F16 به‌ تورکیا نافرۆشێت.


 

PM:05:12:16/02/2019