نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ ١٧ ی شوبات نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیەو بە درێژی ساڵی ٢٠١٩ ئەمە یەکەم جارە لە دوێنێوە بەم شێوەیە بەرزبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٦ دۆلارو ٣١ سەنتە، لەکاتی داخستندا بە ٦٤ دۆلارو ٥٧ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٦٤ دۆلارو ٦٣ سەنت بوو. بەشێوەیەکی گشتی بەراورد بە نرخی دوێنێ بەیانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٥٥ دۆلارو ٨١ سەنتە، لەکاتی دوا داخستندا بە ٥٤ دۆلارو ٤١ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٥٤ دۆلارو ٤٨ سەنت بوو.



AM:09:35:17/02/2019