مامۆستایانی عێراق لەسەر داوای سەندیکای مامۆستایان، مانگرتنیان راگەیاند کە بڕیارە دوو ڕۆ بەردەوام بێت.
مانگرتنەکە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق گرتۆتەوە و سەندیکای مامۆستایانی عێراقیش داوای کردووە سبەی دووشەممەش مانگرتنەکە بەردەوام بێت.
ئەو مانگرتنە دوو رۆژییە، وەک گوشارێکە لەلایەن سەندیکای مامۆستایانەوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
مامۆستایان داوای مافە داراییەکانیان و پاراستنیان لە هەڕەشە و مەترسییەکان، دەکەن.