باران بارین بەردەوام دەبێت

دەستەی پێشبینی کەشوهەوای عێراقی رایگەیاند کە لە سێ رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لەهەندێک لەپارێزگاکان لەئارادایە.

دەستەکە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق ئاسمان هەور دەبێت و لەهەندێک کاتدا ئەگەری بارانبارین هەیە، لە باکوری وڵاتیش ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانی کەم هەیە، لە باشوری وڵاتیش بە هەمان شێوە ئاسمان هەور دەبێت.

باسی لەوەشکردوە کە سبەی و دووسبەی لە باکور و ناوەڕاستی وڵات ئاسمان هەور دەبێت و کەمێک باران دەبارێت، بەڵام لە باشوری وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک هەور لە ئاسماندا.


PM:04:23:17/02/2019