ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی بزووتنەوەکەی کرد و هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی" ڕاگەیاند کەنعان ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامێتی جڤات ڕاگەیاند و جەختیکردۆتەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی بەهۆی ناڕازیبوونی لە ڕێککەوتنی گۆڕان و پارتی دەستیلەکارکێشاوەتەوە و لە کۆبوونەوەی جڤاتدا ڕایگەیاندووە "بەشداری حکومەت بکەن یا نا من هیچ پەیوەندیم بە گۆڕانەوە نەماوە".
هەمان سەرچاوە جەختی لەوەکردەوە بەشێک لەئەندامانی جڤات نیگەران لە ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕان و پێیان وایە ڕاوێژیان پێنەکراوە.
دوێنێی وەفدی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان کۆبوونەوە و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، د. رۆژ شاوەیس رایگەیاند" لەگەڵ گۆڕان رێککەوتووین و ئەوانیش بەشداری کۆبوونەوەی ١٨ ی شوباتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن"