رامۆس بەشداری یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید ناکات



سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات.
رامۆس لە یاری ئەمڕۆی هەفتەی ٢٤ی خولی ئیسپانیا کاتێک یانەکەی ٢-١ بە یانەی جیرۆنا دۆڕا، لە خولەکەکانی کۆتایی کارتی سووری وەرگرت و بەوهۆیەوە کرایە دەرەوەی یاریگاوە.
بەمەش رامۆس ناتوانێت ئامادەی یاری هەفتەی ٢٥ی یانەکەی ببێت بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی لە خولی ئیسپانیا.
بەمەش رامۆس دەتوانێت بۆ هەفتەی ٢٦ بۆ کلاسیکۆ بەرامبەر بە بەرشەلۆنە ئامادە بێت لە ٢-٣- ٢٠١٩ .


PM:08:25:17/02/2019