کەمێک پێش لە کۆبونەوەیەکدا ئێستا جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌شنوسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی په‌سه‌ند كرد
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕاندا کە ئەمشەو یەکشەممە ١٧ی شوبات سازکرا، دوای تاوتوێکردنی راسپاردەکانی جڤاتی گشتی و گفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی ئەو رێککەوتنەی شاندی گۆڕان و پارتی، كه لە کۆبوونەوەکانی رابردوودا گەڵاڵەیان کردبوو، ره‌شنوسی رێککەوتنەکە پەسەندکرا.