تایبەت بەدایکان: گەر ئەم خواردنانە بخۆیت شیری مەمکت چاوەڕوان نەکراو زیاد دەکات



بێگومان دایکان پێویستیان بەخواردنی باشوتەندروست هەیە بۆزیادبونی ڕێژەی شیری مەمکیان ،ئەمەش لەپێناو هەبوونی کۆرپەلەیەکی ساغ و تەندروست دایە، پسپۆڕان چەند جۆرێکی خۆراکیان خستۆتە ڕو گەر بێتو بخورێن شیری مەکیان چاوەڕوان نەکراو زیاد دەکات. ئەوانیش:

ـ شۆڤان:  شۆڤان سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە بۆیە زۆر بەسوودە  بۆ پاراستنی دایک  لەکەم خوێنی، لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستۆتەڕو کەمخوێنی هۆکارە بۆ کەمی شیری دایک.

ـ سیر: سیر بە خواردنێکی زۆر سەرسوڕهێنەر دادەنرێت لەزیادبونی شیری دایک.

ـ گێزەر: گێزەر لەبەر ئەوەی ڤیتامین A ی تێدایە یارمەتی زیادبوونی گەشەی کۆرپەلە دەدات.

ـ سپێناخ: سەرچاوەیەکی  باشی ئاسنە بۆیە زۆر بەسوودە بۆ دایکی شیردەر.

ـ ڕازیانە: ڕازیانەش هەروەها ڕێژەی شیری دایکان زیاد دەکات.

ـ شمڵی: شمڵیش هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بووی شیری دایک.

ـ گوێز: گوێز دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی سێرۆتۆنین کە یارمەتی زیاد بوونی شیری دایک دەدات.

ئا: هە ف

سەرچاوە:paracto



PM:10:25:17/02/2019