کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ چوار کاتژمێر دواکەوت

هەرچەندە بڕیار بوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ ١٨ ی شوبات کاتژمێر ١١ سازبکرێت، بەلآم لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی تا کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ دواخرا.

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی داوای کردووە کە بۆ ٢٤ کاتژمێر کۆبوونەوەکە دوابخرێت، بەلآم کۆبوونەوەکە بەبڕیاری سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دواخرا.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا وەک بڕیاری لەسەر دراوە سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت. 

تا ئێستا پارتی و یەکێتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و گفتوگۆ بەردەوامە.

ماوەی سێ مانگە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بەکراوەیی هێڵراوەتەوە تا لایەنەکان رێکبکەون.



AM:11:43:18/02/2019