یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی كاتژمێر 3ی پەرلەمانی كوردستان ناكات

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەی كاتژمێر 3ی پەرلەمانی كوردستان ناكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە "سپی میدیا"ی راگەیاند "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەی كاتژمێر 3ی پەرلەمانی كوردستان ناكات".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو تا ئێستا لە لایەن پارتیەوە دڵنیایی تەواو بە یەكێتی نەدراوە لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە لەبەرئەوە بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەن.

پێشتریش ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە میدیاكارانی راگەیاند دواخستنی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان وەك دەستپێشخەرییەك بوو لەلایەن فراكسیۆنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، وتیشی "بە دڵنیاییەوە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدرێت".

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاربوو كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ساز بكرێت بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتیەوە بۆ كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دواخرا.





PM:02:44:18/02/2019