ژمارەی دەنگەکانی جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆکی پەرلەمان

لە پرۆسەی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا، هێمن هەورامی کاندیدی فراکسیۆنی پارتی توانی ٨٦ دەنگ بەدەستبهێنێت.

هەرچی کاندیدی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانە کە کاندیدی نەوەی نوێیە، کاوە عەبدولقادرەو ٨ دەنگی بەدەست هێناوە.

سەبارەت بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان (سکرتیری پەرلەمان) مونا قەهوەچی کاندیدی فراکسیۆنە تورکمانییەکان توانی ٦٠ دەنگ بە دەستبهێنێت و مژدە مەحمود کاندیدی نەوەی نوێ توانی ٨ دەنگ بە دەستبهێنێت.

هەردوو فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کردو حیزبی شیوعیش رایگەیاند دەنگ بە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان نادات.
 

PM:04:29:18/02/2019