چەندین وەزیر و بەرپرسی باڵا دەدرێنە دادگا

دەستەی نەزاهەی عێراق بڵاویکردەوە چەندین كەس كە پلەی وەزیر و پلەی تایبەتیان هەیە دەدرێنە دادگا.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی شوباتی 2019 دەستەی نەزاهەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە " 11 كەس بە پلەی وەزیر و 156 كەسی تری پلە تایبەت و بە گشتی لە عێراقدا زیاتر لە 3 هەزار تۆمەتبار دراونەتە دادگا".

ئەوەش خراوەتەڕوو ئەو وەزیرانەی كە دراونەتە دادگا 11 كەس بوون و 22 بڕیار لە دژیان دەركراوە، هاوكات بۆ 156 كەسی تری پلە تایبەت و بەرێوەبەر 224 بڕیار دەركراوە و بڕیارەكانیش بەهۆی گەندەڵییەكانیانەوە بووە.

دەستەی نەزاهە دووپاتیكردووەتەوە لە رێگەی كارەكانیان توانیویانە ملیارێك و 610 ملیار دینار لە كەسانی تۆمەتبار وەربگرنەوە و بۆ گەنجینەی حكوومی بگەڕێننەوە.


PM:05:23:18/02/2019