به‌رپرسێكى پێشووى ئێف بى ئاى ئاشكرایكرد کە دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پرسى له‌سه‌ركارلابردنى دۆناڵد تره‌مپ، له وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا تاووتوێكراوه.
به‌رپرسێكى باڵاى پێشووى نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مریكا "ئێف بى ئاى" جه‌ختیكرده‌وه كه له ساڵى 2017دا مه‌سه‌له‌ى له‌سه‌ركار لابردنى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به پشتبه‌ستن به مادده‌یه‌كى ده‌ستوور له وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكادا تاووتوێكراوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن وه‌زیرى دادى ئه‌وكاته‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زۆر نیگه‌ران بووه له تره‌مپ و نیاز و مه‌به‌سته‌كانى.
له به‌رامبه‌ریشدا لیندسى گراهام، سیناتۆرى كۆمارى رایگه‌یاندووه كه پێویسته كۆنگرێس لێكۆڵینه‌وه بكات بۆ زانینى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌وه‌ى روویداوه "هه‌وڵى كوده‌تایه‌كى ئیدارى" بووه یاخود نا.