زیدان مەرج بۆ بوون بە راهێنەری چێڵسی دادەنێت


زینەدین زیدانی فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، مەرج بۆ بوون بە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دادەنێت و داوای لە ئیدارەی ئەو یانەیە کردووە دەبێت دوو مەرجی گرنگم بۆ جێبەجێ بکەن ئینجا دەبم بە راهێنەرتان.
رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی دەڵێت:' زیدان هەردوو مەرجەکەی ئەوەیە، یەکەم شت دەبێت ئیدن هازاردی بەلجیکی لە یانەکەدا بمێنێتەوەو گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.
دووەم مەرجیش سەرفکردنی بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە لە لایەن ئیدارەی ئەو یانەیەوە ، تا یاریزانی نوێی پێ بکڕێت و پێكهاتەی ئیستای زیاتر پێ بەهێزتر بکات.
هێنانی زیدان بۆ یانەی چێڵسی لە کاتێکدایە ئەو راهێنەرە ئێستا هیچ پۆستێکی نیەو یانەی چێڵسیش لە قەیرانێکی قوڵدایە لەگەڵ ساری راهێنەر و بە دەست خراپی ئەنجامەکانیەوە دەناڵێنێت.


PM:07:47:18/02/2019