ناوەڕۆکى رێککەوتننامەکەی بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و دابەشکردنی پۆستەکان بڵاوکرایەوە.
بهپێی ناوەڕۆکی رێككهوتنهكه، کە میدیا فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردووەتەوە هاتووە"حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێ بە پێداگیری لەسەر جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی و دانانی سەقفی زەمەنی بۆ هەریەك لە پرسەكانی مادەی 140، نەوت و غاز، بودجە، پێشمەرگە، دەركردنی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی و دادگای فیدراڵیی عێراق".
هەروەها ئاماژە بە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كراوە بۆ دۆخی بەر لە 10.06.2014.
هاوکات لە رێککەوتنەکەدا جەخت لەسەر پڕۆژەکانى چاکسازى و خزمەتى زیاتر بە خەڵکى هەرێمی کوردستان و کۆتایى هێنان بە پاشەکەوتى موچە کراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە كە حكوومەتی هەرێم پابەندە بە دامەزراندنەوە و گەڕاندنەوەی ئەو فەرمانبەر و كارمەندانەی بەهۆكاری سیاسی دوورخراونەتەوە، لە لایەكی ترەوە باس لە پەیڕەوكردنی لامەركەزی زیاتر بۆ پارێزگاكان كراوە. دووپاتیش لەسەر پێویستی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ كراوە.
دەقی رێککەوتننامەکە: