وێنەیەکی کۆنی زەکەریا بڵاودەکرێتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد قادر ئەسعەد وێنەیەکی کۆنی خۆی لەگەڵ هونەرمەندی ناودار زەکەریا عەبدوڵلا بڵاودەکاتەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام هونەرمەند قادر ئەسعەد وێنەیەکی کۆنی خۆی لەگەڵ هونەرمەندی ناوداری کورد زەکەریا عەبدوڵلا ىڵاوکردووەتەوە.

قادر ئەسعەد ساڵی ١٩٦٩ لەدایكبووە و ساڵانێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە.

زەکەریا عەبدوڵا خەڵکی ھەولێرە، لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ساڵی 1997دا یەکەمین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو کردووەتەوە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، جگە لەو ئاهەنگەی بۆ بۆنەی ریفراندۆمە لە یاریگای فەرەنسۆ حەریری سازیکرد، نزیکەی 8 ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە.


PM:09:25:18/02/2019