بۆ جارێکی تر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نوسراوێکی دیکە ئاڕاستەی بەغدا دەکات به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
ماڵپەڕی خەندان لە زاری سەرچاوەیەکەەوە بڵاویکرۆدتەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوێکی دیکەیان ئاڕاستەی بەغدا دەکات به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە.
له‌مانگی نیسانی ساڵی رابردوەوە مانگانە بڕی 317 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
حکومەتی عێراق له‌مانگی نیسانی ساڵی رابردوەوە مانگانە بڕی 317 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام موچەی مانگی یەک و دو سێی فەرمانبەران هیچ بڕە پارەیەکی نەناردوە بۆ ئەو مەبەستەش دوجار وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراویکردوە بۆ ناردنی ئەو برە پارەیە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.