وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم لە سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه 20ی شوباتەوە قه‌رزی بازرگانی وهردەگرێتهوه.
نوسراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم کە دەست سپی کەوتووەو له رێكه‌وتی 17ی شوبات دەرچووەو ژماره 1326 لەسەرە بەناوی بابەتی" كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی بارزگانی" ناونراوە، تیایدا هاتووە "كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه له سبه‌ی چوارشه‌ممه 20ی شوباتی 2019) ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه".
هەروەها لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، به‌پێچه‌وانه‌وه رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه قه‌رزه‌كانیان نهگهڕاندووەتهوه.
حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به بازرگانان داوه‌و تا ئێستا نەگەڕێندراوەتەوەو چەندان کۆمپانیای نزیک حیزب و کۆمپانیای تر قەرزاری حکومەتی هەرێمن.