ئاسایشی گەرمیان سزادانی دوو کەسی راگەیاند

ئاسایشی گەرمیان سزادانی دوو به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ری راگەیاند، کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کەلارەوە دەستیگیرکرابوون.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، لە وێنەیەکی دەست سپی لەوتووە تیایدا ئاسایشی گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکردووە، یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی بنبڕكردنی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكانەوە دوو كەسیان دستگیر كردووە.

ئەوەشهاتووە" بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، لە درێژەی كارو چالاكییەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە"هێزەكانیان توانیان لە ڕۆژانی 25/5/2018 بە بڕیاری بەرێز دادوەر، دوو كەس دەستگیر بكەن و بەپێی ماددەی/ 14 ی هۆشبەرەكان/ لەلایەن دادگای تاوانەكانی گەرمیان /کەرکوک لە بەرواری 2019/02/12  سزادران

لە کۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشخراوەتەڕوو"(م، غ، ا) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٧ لە ڕەگەزی نێرــ پیشەی کاسب، سزادرا بۆ ماوەی (3) ساڵ و غەرامەكردنی بە بڕی (100000) سەد هەزار دینار،وە(م، ع، ع) لەدایكبووی ساڵی١٩٩٤ ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (3)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (100000)سەد هەزار دینار.


PM:11:23:19/02/2019