منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵی شاری ئۆستن-ی ویلایه‌تی ته‌كساس به فرۆشتنی "هۆت چۆكلێت"ی 5 هه‌زار دۆلاری بۆ دیواره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كۆكرده‌وه كه به‌درێژایی سنووری باشووری ئه‌مریكا بنیاتده‌نرێت.
بێنتۆن ستیڤێنس له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیان به مێز و كورسی و چه‌ند كۆپێك و چه‌ند ته‌رمۆزه‌یه‌ك هۆت چۆكلێته‌وه توانیویه‌تی ئه‌م پاره‌یه كۆكاته‌وه بۆ دیواره‌كه، كه بۆ هه‌ر كوپێك هۆت چوكلێت ته‌نیا 2 دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و تابلۆ گه‌وره‌یه‌ش كه بێنتۆن له‌به‌رده‌میدا بانگه‌شه‌ی فرۆشتنی هۆت چۆكلێته‌ی بۆده‌كات به گه‌وره‌ی نووسراوه "پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ... تره‌مپ دیواره‌كه دروستده‌كات".
پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر فرۆشتندا، رۆژی 2 شه‌ممه، 18ی فێبریوه‌ری، باوكی بینتۆن رایگه‌یاند كه له‌ئه‌كاونتی بانكی كوره‌كه‌یدا 2 هه‌زار و 200 دۆلار هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه، 19ی فێبریوه‌ری رایگه‌یاند له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی هۆت چۆكلێتی بینتۆن، ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌یشتۆته 5 هه‌زار دۆلار.
لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: ته‌له‌فیزیۆنی abc