وەزیری دەرەوەی رووسیا، هۆشداری دەدات بە کوردانی رۆژئاوا لە نزیکبوونەوەی زیاتریان لە ئەمەریکا.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وه‌ری سلۆڤاكیا ،له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند" ئه‌مریكا به‌هۆی پیلانه سیاسیی و سه‌ربازیه‌كانی دۆخی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریایی ئاڵۆزكردوه"و، وتیشی"به‌نایاسایی ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كورده‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرێت".
لاڤرۆڤ له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:" ئه‌وانه‌ی له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌مریكادان، كه‌به‌تایبه‌ت كورده‌كان ده‌گرێته‌وه، ده‌بێت به‌باشی چه‌ندین جار بیر له‌و بڕیارانه بكه‌نه‌وه كه ده‌یده‌ن و به‌رپرسیاریه‌تی داهاتووی ئه‌و ناوچانه نه‌خه‌نه ژێر مه‌ترسیه‌وه".
باسیله‌وه‌شكردوه:" ئه‌مریكا به‌بیانووی شه‌ڕی تیرۆر، كورده‌كان پڕچه‌ك ده‌كات و سه‌ربازگه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانیه، ئه‌و ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی سیاسی سوریا بگۆڕێت و قه‌واره‌یه‌كی تر دروست بكات و نیمچه ده‌وڵه‌تێك له‌و ناوچانه بسازێنێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، پێی وایه ئه‌مریكا، له‌چوار چێوه‌ی شه‌ڕی تیرۆر هێزه كوردیه‌كانی هێناوه‌و ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانیان داگیركردوه، بۆیه رایگه‌یاندوه:" پێویسته كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی زاده‌ی خۆیان و ئه‌و شوێنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ناوی شه‌ڕی تیرۆره‌وه داگیریان كردوه، بیده‌نه‌وه ده‌ستی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:"ئه‌و بابه‌ته له‌دانیشتنی سه‌رانی سێ وڵاتی روسیا‌و توركیا و ئێران له‌سوچی به‌وردی باس ده‌كه‌ین".