سەرۆکی ریاڵ مەدرید سۆلاری ئاگادار دەکاتەوە



سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کۆبونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ سۆلاری راهێنەری یانەکەی لەسەر دۆخی ریاڵ مەدرید ئەنجام دەدات و ئاگاداری دەکاتەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، پێرێز لە کاتی کۆبونەوەکە  کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە،داوای لەو راهێنەرە کردووە دۆخی یانەکەی باشتر بکات و  ئەنجامەکان لەم مانگەدا کە چەند یاریەکی گرنگ لە خۆ دەکرێت بە سودی یانەکە یەکلایی بکاتەوە.
هەروەها ئەو سەرۆکە بە سۆلاری وتووە نابێت ئاستی یانەکە لەمە خراپتربێت و جەختی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی یانەکەو ژوری جلگۆڕین کردووە لە داهاتوودا.
ئەم کۆبونەوەیە دوای ئەوە دێت یانەی ریاڵ مەدرید لەم هەفتەیە لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەکراودا ٢-١ لە خولی ئیسپانیا بە یانەی جیرۆنا دۆڕا.



PM:08:07:20/02/2019