پۆتین هەرەشەی توند لە ئەمریکا دەکات

سەرۆکی رووسیا هۆشداری توند دەتاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەئەگەری جێگیرکردنی  مووشەک لە نزیک سنوورەکانی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی شوبات ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە میانی وتاری ساڵانەیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، رووسیا حەزی بە روبەڕوبوونەوەی ئەمریکا نییە و نابێتە یەکەم لایەنیش کە مووشەک بڵاوبکاتەوە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا مووشەک لە وڵاتانی نزیک لە رووسیا بڵاوبکاتەوە، ئامادەیە هێرشبکاتە سەر خودی ئەمریکا نەک تەنیا ئەو شوێنانەی ئەمریکای لێیە.

سەرۆکی روسیا ئاشکاشیکرد،"چەکی نوێ دروستدەکەن کە توانای هەیە ئەو سەنتەرانە بکاتە ئامانج کە سیاسەتڤانانی ئەمریکی بڕیاری تێدا دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا تەمپ بڕیاریدا لە رێککەوتنی هێزەکانی ئەتۆمی مامناوەند بکشێتەوەو، رووسیای بە هۆکاری کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنەکە ناوبرد، بەڵام  پوتین ئەو لێدوانەی ترەمپی رەتکردەوە. 




PM:08:12:20/02/2019