بڕیارە سبەینێ یەکەمین دیداری نێرگزی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی له هۆتێل گراند ملینیۆم لە شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت.
لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی سبەینێ پێنجشەممە ٢٠ی شوبات یه‌كه‌مین دیداری نێرگزی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی له هۆتێل گراند ملینیۆم لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
دیدارەکە به ئامادەبوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به به‌شداری زیاتر له 200 كۆمپانیای گه‌شتیاری ناوخۆی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپی به‌ڕێوه ده‌چێت.