میران عەلی و بەختیار ساڵح دوێتێک سازدەکەن

هەردوو هونەرمەندی ناوداری کورد میران عەلی و بەختیار ساڵح، بە هاوبەشی دوێتێک بە نەورۆزی ئەمساڵ بڵاودەکەنەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام میران عەلی بڵاویکردەوە، کە بەمزووانە دوێتێک پێکەوە لەگەڵ بەختیار ساڵح بڵاودەکاتەوە بە ریتمی خێرا، کە تایبەتە بە وەرزی بەهار.

میران عەلی و بەختیار ساڵح دوو هونەرمەندی ناسراوی کوردن و خاوەن زۆرترین هەوادارن و لە ماوەی رابردوشدا لە کۆنسێرتەکەیدا میران پێکەوە دوێتێکیان بۆ ئامادەبوان پێشکەشکرد.




PM:11:41:20/02/2019