نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە ئەمساڵدا تۆماركرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٢٠ سەنتە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە سەرەتای ئەمساڵدا نرخی نەوتی برێنت بۆ ئاستی ٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە ٥٧ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە دوای ئەوە دێت سعودیە بەرهەمهێنانی نەوتی لە بەشێك لە گەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی وڵاتەكەیدا راگرت و نرخی نەوت بەڕێژەی ٣% بەرزبوەوە و بەرزترین ئاستی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە تۆماركرد.