نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك سنوری پارێزگای هەڵەبجەی گرتەوە و هاووڵاتیان هەستیانپێكرد، بەڵام زیانی گیانی و ماڵی لێنەكەوتەوە.
ئەحمەد عابید، شارەزا لە بواری جیۆلۆجی و كەشناسی بە "دواڕۆژ"ی ڕاگەیاندووە "بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 12:09 خولەكی نیوەڕۆ روویدا و ئێمە هەستمانپێكرد، بەڵام زۆر بەردەوامنەبوو هاوكات پێدەچێت گوڕەكەی لە دەوروبەری چوار پلەی رێختەرەوە بووبێت".
لەلایەكی دیكەوە هاووڵاتیانیش لە سنوری ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە هەستیان بەو بوومەلەرزەیە كردووە.