به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، وه‌زیرێكی حكومه‌تی نوێی عیراق له پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت.
قوسه‌ی ئه‌لیاسری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون-ی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، متمانه له نه‌عیم روبه‌یعی وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی عیراق وه‌رده‌گرینه‌وه.
وتیشی: ئه‌و وه‌زیره تۆمه‌تباره به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌و رێوشوێنه‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ده‌یگرێته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌و پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ش له‌و وه‌زیره ده‌خه‌ینه ده‌نگدانه‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه قبوڵ ناكه‌ن هیچ كه‌سێك له كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراقدا بێت، كه پێشتر سه‌ر به حزبی به‌عس بووبێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌وڵی چاوپۆشیكردن له‌و كاره بدات و بیه‌وێت وه‌زیری گه‌یاندن له پۆسته‌كه‌ی لانه‌برێت، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت.