خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ جیابوونەوەی لە دەستگیرانەکەی راگەیاند

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی "لەیدی گاگا"، لە رێگەی بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانییەوە جیابونەوەی لە دەستگیرانەکەی راگەیاند، کە وابڕیاربوو لەمساڵدا ئاهەنگی هاوسەرگیری ساز بکە.

پاش ئەوەی لە نێو میدیاکاندا دەنگۆی جیابونەوەی لەیدی گاگا لەگەڵ دەستگیرانەکەی بڵاوبووەوە، ئەو خانمە ئەستێرەیە لەلایەن بەڕێوبەری کارە هونەریەکانیەوە هەواڵەکەی پشت راستکردەوە، بە بێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی هۆکاری جیابونەوەکەیان بخاتەڕوو.

بڕیاربوو لەمساڵدا لەیدی گاگای تەمەن 32ساڵ ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ دەستگیرانەکەی سازبکات، کە پێشتر لە میانی ئاهەنگێکی رێزلێنانی خەڵاتی خانمانی هۆلیود دا بۆ یەکەمجار لەسەر ستەیج ئاشکرایکرد، کە ماوەی چەند مانگێکە ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ کریستیان کارینی تەمەن 49 ساڵ گۆڕیوەتەوە، بەڵام هەرزوو لەیەکتر جیابونەوە.

لەیدی گاگا ناوی تەواوەی "ستێڤانی ئەنجلینا جێرماتۆ"یە یەکێکە لە ئەستێرە ناودارەکانی ئەمریکا، لە ساڵی 1986 لەدایک بووە، هاوکات هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە.



PM:08:34:21/02/2019