بزانە سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید چی بە رۆناڵدۆی دەڵێت


سیریزۆی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی وەڵامی رۆناڵدۆ دایەوە دوای ئەوەی سوکایەتی بە یانەکەی کرد.
لە یاری شەوی رابردووی هەردو یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید و یۆڤانتۆس لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رۆناڵدۆ پاش ئەوەی لە لایەن هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە جنێوی پێدرا، ئەویش بە ئاماژەی دەستی وەڵامی ئەو هاندەرانەی دایەوەو رایگەیاند من ٥ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانم بردۆتەوە ئێوە هیچ.
دواتر سیریزۆی سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند رۆناڵدۆ ٣ نازناوی بردۆتەوە نەک پێنج، چونکە بەشداری لە ٢ نازناوەکەی بەرامبەر بە ئێمە نەکردووە، ئەو فشاری لەسەر بووە بۆیە وای کردووە.
هەروەها رەتیشی کردەوە جوڵە ناوەرزشیەکەی راهێنەری یانەکەی سیمیۆنی ئاماژەیەکی خراپ بێت و رایگەیاند ئەو مەبەستی هیچ کەس و یانەیەک نەبووە.



PM:11:38:21/02/2019