جێگر میدیا حسێن بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی لە کەناڵی نێت تی ڤی قەدەغە دەکات
هونەرمەندی گۆرانیبێژی میللی کورد "جێگر میدیا حسێن" لە پەیامێکدا مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی لە نێت تی ڤی وەردەگرێتەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هونەرمەند جێگر میدیا داوا لەکەناڵی نێت تی ڤی دەکات، لە رۆژی پێنجشەممە ۲۱ی شوباتی ۲٠۱۹ەوە بڵاوکردنەوەی سەرجەم بەرهەمەکانی رابگرێت و بڵاوی نەکاتەوە، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
جێگر میدیا لە پەیامەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکاری قەدەغەکردنی بلاوکردنەوەی بەرهەمەکانی لە نێت تی ڤی روون نەکردوەتەوە.
AM:12:38:22/02/2019