دوا پۆستی ئەو گەنجەی لە سلێمانی کوژرا


  دوێنی ٢١ ی شوبات لە سلێمانی گەنجێک کوژرا، لە کۆتا پۆستی خۆیدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت " ژیان زۆر کورتە و شایەنی ڕق و حەسودی نییە".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەو گەنجەی بە پێنج گوولە کوژراو ناوی "محەمەد ناشادە"، لە پۆستێکی کورتدا نووسیوویەتی " ژیان زۆر کورتە و شایەنی ڕق و حەسودی نییە، پەشیمانبوونەوە لە دوای ئەوەی کەسێکی نزیکمان لەدەستدەدەین هیچ سوودێکی نابێت."

هەرچەندە ئەو پۆستە هەفتەیەک لەپێش رووداوەکەوە بووە، بەڵام ئەو پۆستە کورتە بەدوا پۆستی هەژمار دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دوێنی پێج شەممە ئاشکرایکرد، اش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی شۆڕشی نوێی شاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن ٢٩ ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و پێنج فیشەك بە جەستەیەوە بووە.



AM:09:21:22/02/2019