بەیانی ئەمڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بەراورد بەدوێنێ دابەزی و هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌روو 67 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی رێكه‌وتی 22ی شوباتى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 67 دۆلار و 8 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 67 دۆلار و 15 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 56 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 57 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.