بڕیاره هه‌فته‌ى ئاینده هه‌ریه‌كه له بنیامین ناتانیاهو سەرۆكی ئیسرائیل و ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا، له مۆسكۆى پایته‌ختى ڕوسیا كۆببنه‌وه.
به پێى زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى شوبات، بنیامین ناتانیاهو سەرۆكی ئیسرائیل، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە و تێیدا بڕیاریانداوە لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەك لە ڕووسیا بكەن.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه بڕیارە ئەو كۆبوونەوەیە لە ڕۆژى 27ی شوبات، لە مۆسكۆ بەڕێوەبچێت و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و دۆخی سووریا دەكەن.