بیڵ گەیتس نهێنی دەستکەوتنی سامانەکەی ئاشکراکرد

خاوەنی دامەزراوەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە یەکێکە لە پیاوە دەوڵەمەندەکانی جیهان نهێنی دەستکەوتنی سامانەکەی ئاشکراکرد، خۆی بە شایستەی سەروەتەکەی نازانێت و دەیگەڕێنێتەوە بۆ بەخت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەبیە، بیڵ گەیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت کە دڵی هەژارانی بۆخۆی راکێشاوە بەهۆی ئەو کارە خێرخوازییانەی بۆ هەژارانی کردووە، لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت خۆی بە شایەنی سامانەکەی نازانێت.

ئەو پیاوە تەمەن ٦٥ ساڵە ئاشکرایدەکات، تێکڕای سامانەکەی زیاتر لە ٧٣ ملیار دۆلار دەبێت، تەنها بەهۆی بەخت و کاتی گونجاوەوە ئەو سامانەی دەستکەوتووە، لەگەڵ ئەو پڕۆژە بچوکانەی کە بە گروپ کردوویەتی.

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بیڵ گەیتس وتی "نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلارم بۆ باج خەرجکردووە، دەبێت بۆ داهاتوو زیاتر خەرج بکەم". 

ئاماژە بەوەدەکات کە باوکی سێ منداڵە، بەڵام پێی وانییە کە هەموو سامانەکەی بۆ منداڵەکانی بەجێبهێڵێت و بە کارێکی باشی نازانێت لەدوای مردنی هەر یەکێک لە منداڵەکانی بەشێکی زۆر لە سامانەکەی بۆ بەجێبهێڵێت.

وتیشی "بەشێکی سەروەتەکەم بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی کارم دەبێت، بەشێکی زۆر کەمی بۆ منداڵەکانم دەبێت، زۆرینەی سەروەتەکەم بۆ ڕێکخراوە خێرخوازییەکەم تەرخان دەکەم و دەیبەخشم بە هەژاران". 

ڕایگەیاند رێکخراوە خێرخوازییەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی میلیندا دایانمەزراندووە، زیاتر لە نیوەی سەروەتەکەی بۆ ئەوە دەبێت و لەرێگەی هاوسەرەکەیەوە بەسەر هەژاران و نەخۆشان لە شارەجیاوازەکان دابەشدەکرێت.

بیڵ گەیتس خاوەنی سێ منداڵە بەناوەکانی (جێنیفەر تەمەنی ٢٣ ساڵە، ڕۆری تەمەنی ٢٠ ساڵە لەگەڵ فیبی تەمەن ١٧ ساڵ.) لە لێدوانێکی پێشتریدا ڕونیکردووەتەوە بە منداڵەکانی وتووە، بەشی زۆری سامانەکەی بە رێکخراوەکەی دەبەخشێت و دەیەوێت لە رێگەی سامانەکەیەوە ڕووبەڕووی هەژاری بێتەوە، منداڵەکانیشی بەو بڕیارەی ڕازیبوون و شانازییان بە باوکیانەوە کردووە.



PM:04:15:22/02/2019