نوێنه‌رانی پارته كوردییه‌كان و هاوسەرۆکانى هەدەپە پرۆتۆكۆڵى هاوپەیمانێتیی نێوانیانیان واژۆکرد و دەیانەوێت هه‌موو ئه‌و شاره‌وانییانه به‌ده‌ستبهێننەوە كه قه‌یوومیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بۆ ئەوان زۆر گرنگه و بۆ هه‌ڵبژاردنەکەش هاوپەیمانێتییان پێكهێناوه دەڵێت "ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و شاره‌وانییانه به‌ده‌ستبێنن كه قه‌یوومیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و، ده‌یانه‌وێت ته‌نانه‌ت ژماره‌ی شاره‌وانییه‌كانیشیان زیاتر بكه‌ن".
بڕیارە ڕۆژى ٣١ى ئازاری ئەمساڵ هەڵبژاردنى شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەبچێت کە هەڵبژاردنێکی تا ڕادەیەک گرنگە لە تورکیا.