خشتەی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم راگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکرای دەکات کە پێش جەژنی نەورۆ ٢١ ی ئازار مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم و دەستەکانی دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە بە " سپی " راگەیاند" هەرچەندە مانگی ئازار چەند رۆژێکی پشووی تێدایە، بەلآم وەزارەتی دارایی نەخشەیەکی داڕشتووە کە پێش جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بدرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە روو کە پێدانی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم لەبەرئەوەی ٥ ی ئازار بەبۆنەی یادی راپەڕینەوە پشووە، دەستپێکردنی مووچە پێشدەکەوێت.

ئەو لە کاتێکدایە کە بڕیارە مانگی ئازار یاسایی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو بەو پێیەش بەغدا مانگانە بەغدا ٥٢٢ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.  



PM:07:43:22/02/2019