بارزانی دەستپێشخەریەکی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت دەکات


پەرلەمانتارێکی كوردستان دەستپێشخەرییەکی بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ئاشکرا كرد.

زانا مەلا خالید پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی باسنیوزی ڕاگەیاندووە" هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ خەڵکی کوردستان بەڕێوەیە و بە دەستپێشخەری مەسعود بارزانی و، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەر دەكرێن."

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بە ناوی لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دا و وتی" حكوومەتی نوێ لەلایەن پارتی، یەکێتی، گۆڕان، سۆشیالیست و پێکهاتەکانەوە پێك دەهێندرێت."( بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر ئەو دەستپێشخەریە ئاشکرا بکات).

ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات بارزانی داوای کردووە ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە زووترین کاتدا کۆبنەوە.



PM:08:18:22/02/2019