پاش بە کۆتا هاتنی یارییەکانی ئەم هەفتەی چوونی قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمڕۆ هەینی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا جوانترین گۆڵ و باشترین یاریزانی دیاری کردووە کە بەمشێوەیە.
خەڵاتی باشترین یاریزان بە دیگۆ گۆدینی بەرگریکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دراوە، ئەو یاریزانە توانی گۆڵ لە یانەی یۆڤانتۆس بکات و ئاستێکی بەرزی بەرامبەر بەو یانە ئیتاڵیە پێشکەشکرد.
خەڵاتی جوانترین گۆڵیش بە سانی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی درا، کاتێک گۆڵەکەی لە یانەی شاڵکە کردو یانەکەی ٣-٢ براوە بوو.