بەهۆی هەورە برووسکەوە لە ناوچەیەکی نزیک کۆیە دوو هاوڵاتی گیانی لەدەستدا.
ستار سعدون، لێپسراوی پزیشكی دادوەری كۆیە بە میدیاکانی راگەیاند" لە چیای خاڵخاڵان پاش نیوەرۆی ئەمڕۆهەینی 22ی شوبات بەهۆی هەورە بروسكەوە دوو شوان گیانیان لەدەستدا".
لێپسراوی پزیشكی دادوەری كۆیە لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "ئەو دوو شوانە یەکێکیان لەدایكبووی ساڵی 1990، ئەوی ترییشان لەدایكبووی سالێ2008ە".
ئەو دوو شوانە بەرەگەز عەرەبن خەڵكی شاری موسڵن.