مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی سبەی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی نوێترین پێشهاتە سیاسیەکان لە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" سبەی شەممە لە سلێمانی کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نوێترین پێشهاتە سیاسیەکان تاوتوێ دەکات بەتایبەتی ئەوەی بەندە بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمەوە.

لەدوای کۆبوونەوەی ١٨ ی شوبات وهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم، ئێستا دوو ڕای جیاواز لە ناو سەرکردایەتی یەکێتی دا بەدیدەکرێت، گرووپێک لەسەرکردایەتی داوای بەرزکردنەوەی سەقفی داواکاریەکانی یەکێتی دەکەن و کە جگە لە پارێزگای کەرکوک، داوای پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن، گرووپەکەی تریشیان پێ لەسەر داوا کۆنەکەیە یەکێتی دادەگرن کە دۆسیەی کەرکوک و وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی وەزیرانە. 



PM:09:27:22/02/2019