سوپای عێراق لەسەر سنوری سوریا کەوتە ئینزارەوە


فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ‌‌ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هێزەکانیان لەسەر سنوری سوریا کەوتوونەتە حاڵەتی ئینزارێکی توندەوە.
 لە بەیاننامەکەدا هاتووە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان بەوردی چاودێری شەڕو  جموجوڵەکانی سەر سنوری سوریا دەکات کە ئاکامەکانی کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنی عێراق جێدەهێڵن.

 بەیانی فەرماندەی ‌هێزە هاوبەشەکان ئەوەدەخاتە روو کە هەموو توانا سەربازییەکانیان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بۆ بەرگرتن لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش و رووبەرووبوونەوەی هەر هێرشێک بیخەنە سەر هێزەکانمان.

ئەو حاڵەتی ئامادەباشیەی سوپاو هێزە عێراقییەکان لەکاتێکدایە کە دەنگوباسە رۆژنامەوانییەکان باس لە دزەکردنی هەزار چەکدار دەکەن کە لە سوریاوە هەڵهاتبن بۆ عێراق.



PM:10:58:22/02/2019